هەناردەی نەوتی کوردستان دەستی پێکردەوە

بەوتەی جێگری سەرۆکی لێژنەی نەوت و گاز و سامانی سروشتی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ دەرەوە دەستی پێکردەوە.

دڵشاد شەعبان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی وتووە: "دوای راگرتنی نەوتی کوردستان بۆ چەند ڕۆژێک، درەنگانی دوێشەو، هەناردەی نەوتی کوردستان دەستی پێکردەوە و ئێستا نەوتی کوردستان هەناردە دەکرێت، بەڵام کاتی دەوێت تا وەک خۆی رێژەی نەوتەکە هەناردە بکرێتەوە".

وتیشی، کاتێک بۆرییەکان بەتاڵ دەبنەوە و دواتر بەر دەدرێتەوە، کاتی دەوێت تا ئەو نەوتە هەژموون دەکات بۆ پێشەوە و لە رێگای ترامپاکانەوە کاتی دەوێت تا نەوتەکە وەک باری ئاساییی خۆی بەڕێ دەکرێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم ئێوارەیە بگاتەوە ئاستی خۆی .



PM:02:28:12/04/2017