چەندین گەڕەكی سلێمانی بێ ئاو دەبن
به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك دواده‌كه‌وێت و فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانیش هۆكاره‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی، به‌هۆی شكانی بۆری ئاوی سه‌ره‌كییه‌وه بۆماوه‌ی دوو رۆژ به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی ئاو بۆ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك دواده‌كه‌وێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌و گه‌ڕه‌كانه‌ش كراوه كه بێ‌ئاو ده‌بن و بریتین: له زه‌رگه‌ته‌ی كۆن، سه‌روه‌ری، بێسارانی، بادینان، سورێن، شوقه‌كانی كارێزه‌وشك، شوقه‌كانی ئاشتی، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كانی كورده، نێرگز و كوێستان.
PM:03:09:12/04/2017