پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە پەیوەندیی پاسەوانەكانیان بە لێدانەكەی فەرهاد پیرباڵ هاتەدەنگ
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت ئەو ڕوداوی هێرشكردنەی سەر فەرهاد پیرباڵ و ئەو قسانەی لە میانەی دیمانەكەیان لەگەڵ كەناڵی ئێن ئاڕ تی وروژێندران بۆ هەموولایەكی ڕادەگەیەنین ئەو روداوە دوور و نزیك هیچ پەیوەندیەكی بەپاسەوانەكانی ئەوانەوە نیە.
لەڕاگەیەنراوێكی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێری هەولێردا سەبارەت بە ڕوداوی هێرشكردنە سەر فەرهاد پیرباڵ هاتووە"سەبارەت بەڕوداوی هێرشكردنەی سەر دكتۆر فەرهاد پیرباڵ و ئەو قسانەی لە میانەی دیمانەكەیان لەگەڵ كەناڵی ئێن ئاڕ تی وروژێندران بۆ هەموولایەكی ڕادەگەیەنین ئەو روداوە دوور و نزیك هیچ پەیوەندیەكی بەپاسەوانەكانی ئەوانەوە نیە"
ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشدەكات "ئەوانەی ئەوكارە قێزەونانەیان ئەنجامداوە دەستگیركراون و لەبەردەم یاسادان بۆ لێكۆڵینەوە ە ڕێكارە یاساییەكانیش ڕێچكەی یاسایی خۆیان گرتووە".
AM:11:14:13/04/2017