وێنە.. سەركردەكانی یەكێتی بەنوسراو ئاگادار كرانەوە
نامەی رەخنە‌و ئاگاداركردنەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە فەرمی گەیشتە دەست ئەو چوار سەركردەی حیزبەكە كە بەهۆی هەڵسوكەوتیانەوە سزا دراون.
رۆژی شەممە 8-4-2017، مەكتەبی ساسی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكدا بەپاساوی پابەند نەبوون بە دیسپلینی كاری حیزبی، بڕیاری دا نامەی رەخنە و ئاگاداركردنەوە بۆ هەریەك لە عادل موراد، سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی، سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەكردایەتی، لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی بنێرێت.
لە نامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئەوان پێچەوانەی دیسپلین و پابەندبوونی حیزبایەتی، لە راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆچوونی نەشیاویان لەبارەی جێگری سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی دەربڕیوە. جەختیش کراوەتەوە: "لەمەودوا وەکو هەڤاڵی یەکێتی پابەندی بڕیارەکان بن، وەکو تر بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە، سزای تووندتر دەدرێن".
لەمبارەیەوە عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه،بە رادیۆی نه‌وا وت "به‌وپێیه‌ی زیاتر له دوو به‌شی ته‌مه‌نم بۆ ئه‌م حزبه به‌ختكردووه، بۆیه به‌شانازییه‌وه سه‌رنجڕاكێشانه‌كه‌یان وه‌رده‌گرم، ئومێدیش ده‌كه‌م بگه‌ڕێینه‌وه بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆ، یه‌كێك له بڕیاره گرنگه‌كانی یه‌كێتی كه پێویسته بیدات پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتییه، ئه‌و بوختان و سوكایه‌تیپێكردنه‌ی به یه‌كی ده‌كه‌ین راگیرێت و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه ئه‌و پارتییه و ئه‌و گۆڕانه و گه‌نده‌ڵه، راگیرێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە كە 30 ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی كە بە سەركردە ناڕازییەكان ناویان دەهێندرێت، یاداشتێك ئاراستەی حزبەكەیان دەكەن و داوادەكەن كار بكرێت بەو نەخشەڕێگای یەكێتی كە پەسەند كراوە.
PM:01:06:16/04/2017