پێشکەشکارێکی بەناوبانگی ئێن ئاڕ تی هاوسەرگیری کرد

مەریوان حەسەن بێژەر و پێشكەشكارێكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی هاوسەرگیری كرد.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە "مەریوان حەسەن، بێژەر و پێشكەشكاری ئێن ئاڕ تی لەگەڵ خوێندكارێكی قۆناغی چوارەمی بەشی كارگێری زانكۆی سلێمانی ڤینە عومەر هاوسەرگیری كرد."

ماڵپەڕەکە ئاشکراشی کردووە :مەریوان حەسەن یەكێكە لەو كارمەندانەی كە لەسەرەتای دامەزراندنی ئێن ئاڕ تییەوە لەم كەناڵە كاردەكات، و لەئێستادا جگە لەكاری بێژەری یەكێكە لەپێشكەشكارەكانی بەرنامەی بەیانیت باش كوردستانی كەناڵی ئێن ئاڕ تی.

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "ڤینە عومەر دانیشتووی شاری سلێمانییە و خوێندكاری دواقۆناغی بەشی كارگێرییە لەزانكۆی سلێمانی، مەریوان حەسەن هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەدەرونناسی و لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی توێژەری كۆمەڵایەتییە، هاوکات لە ئێن ئارتی جگە لەوەی بێژەر و پێشکەشکارە بەرپرسی بەشی ئینفۆرمەیشنە".




PM:10:45:18/04/2017