ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى
سلێمانى رایگه‌یاند، ئه‌و به‌شه ئاردهیى هاووڵاتییان كه له‌لایه‌ن بریكاره‌كانى
خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت لە پشکنین دەرنەچووە.
رێكه‌وت زه‌كى ئه‌ندامى
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بە وشەی ڕاگەیاندووە به‌شه‌ئاردى هاووڵاتییانى شارى
سلێمانى كه له ڕێگه‌ى بریكاره‌كانى خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت له پشكنین ده‌رنه‌چوو
و به‌كه‌ڵكى خواردن نایه‌ت.
هەروەها
ڕاشیگەیاندووە زانیارى ئه‌وه‌یان لایه كه ئه‌و ئارده‌ى پێشتریش دابه‌ش كراوه به
كوالیتى خراپ هاتووه و پێویست بووه پشكنینى بۆ بكرێت.
ئەمەش لە کاتێکدا
دێت تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە هیچ بەرپرسێک نەکراوە لەسەر خراپی بەشە ئاردی سلێمانی