لەبارەی پشووەکەی هەفتەی ئایندەوە بڕیاری نوێ درا

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بە نووسراوێكی فەرمی ڕایگەیاند بەهۆی دواكەوتنی خوێندنەوە، تا كۆتایی ئەم ساڵ هیچ پشوویەكی فەرمی زانكۆی سلێمانی ناگرێتەوە، جگە لە ڕۆژانی پشووی دەوامی ئاسایی.


سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند "بەهۆی دواكەوتنی خوێندنەوە، تا كۆتایی ئەمساڵ هیچ پشوویەكی فەرمی زانكۆی سلێمانی نەگرێتەوە، جگە لە ڕۆژانی پشووی دەوامی ئاسایی".


زانکۆی سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە "بەهۆی دواكەوتنی خوێندنەوە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ و بەپشت بەستن بە بڕگەی (2 لە كاروباری كارگێری 100) لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 29-3-2017 بڕیاری پشووەكان تا كۆتایی ساڵی خوێندن یەكلایكرایەوە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە ڕۆژی ١ی ئایار بکات بە پشووی فەرمی.



PM:08:16:26/04/2017