وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لەبارەی "مووچەوە" دەرکرد

وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک وەک دەرماڵەی مامۆستایان بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەی دەرکرد، بەڵام لە بەهۆی ئەوەی خوێندن یەک مانگی ماوە هەر بۆ یەک مانگ دابەشدەکرێت.

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە ئەگەر بڕیاری ھەڵوەشانەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتیە گشتییەبدرێت گرفتی زیاتر سەرھەڵدەدات بەوپێیەی پێویستی بەسەرلەنوێ تەرخانکردنەوەی یەکەیەکی تایبەتە بۆ رێکخستنەوەی میلاکی ئەو سەرپەرشتیارانە.


ڕوونیشکردووەتەوە"لەئێستادا وەزارەتی دارایی بڕیاری تەرخانکردنی پارەی ھاتووچۆی بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیارداوە بەجۆرێک کەمامۆستایانی سەرپەرشتیار دەتوانن لەمانگێکە سێ جار خوێندنگەکانی دەرەوەی شار بەسەر بکەنەوە و بەدواداچوون بکەن
".


عەتا ئەحمەد وتوشییەتی سەرپەرشتیارەکان کەسەردانی خوێندنگەکانی دەرەوەی شار دەکەن بەشێوەی گروپ دەبێت واتا دوو سەرپەرشتیاری پسپۆر و سەرپەرشتیارێکی ئیداریی بەیەکەوە سێ ناوچە یاخود شوێن بەسەر دەکەنەوە، دواتر یەکێک لەو سێ شوێنەی دەرەوەی شاریان بۆ ئەژمار دەکرێت، بۆ ھەربەسەر کردنەوەیەک دەگاتە نزیکەی ٥٠ھەزار دینار بۆ ھەر دەرچوونێکی دەرەوەی شار
.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە بۆ خوێندنگەکانی ناوشار ھیچ بڕە پارەیەک تەرخان ناکرێت، جگەلەوەش تەنھا یەک مانگی پرۆسەی خوێندن لەبەردەمدا ماوە، بۆیە مامۆستایانی سەرپەرشتیار دەتوانن تەنھا بۆ یەک مانگ سوود لەوەرگرتنی ئەو دەرماڵەیە ببینن
.



PM:08:18:26/04/2017