ڕووداو: ئەردۆغان و یەڵدرم داوای لێبوردنیان کردووە
میدیای فەرمی تورکیا: ئەردۆغان و یەڵدرم سەرەخۆشی دەکەن

کەناڵی ڕووداو بڵاویکردەوە کە لە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی ئەردۆغان و یەڵدرم داوای لێبوردنیان نکردووە، بەڵام ئاژانسی فەرمی تورکیا دەڵێت کە تەنها سەرەخۆشییان کردووە.

کەناڵی ڕووداو لە چەند گەشتێکی هەواڵەکانیدا بڵاویکردەوە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا داوای لێبوردنیان لەسەر شەهید بوونی پێنج پێشمەرگە لە بارزانی کردووە.

بەڵام ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە کە ئەوان تەنها سەرەخۆشی خۆیان گەیاندووەتە بارزانی بەهۆی شەهید بوونی ئەو پێنج پێشمەرگەیە لە بۆردوومانەکانی تورکیادا.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە پێی یاسایی نێودەوڵەتی کاتێک وڵاتێک داوای لێبوردن لە وڵاتێکی دیکە دەکات لەسەر بابەتێکی لەو شێوەیە دەبێت قەرەبووی زەرەر و زیانەکان بکاتەوە.



PM:06:21:27/04/2017