ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری
یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو سەردانی یەکێتی ئەوروپایان کرد و سەرۆکی
فراکسیۆنی یەکێتیش ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی ئەندامی پەرلەمانی یەکێتین لەو
سەردانەدا نوێنەرایەتی یەکیتی ناکەن.
بێگه‌رد دڵشاد سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی
نیشتمانيی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە
"ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هیچ نوێنه‌رێكمان به ره‌سمی نه‌ناردوه‌ته په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا."
هەروەها
ڕاشیگەیاند هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كه‌به‌شداره‌له ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و نامه‌یه
بۆ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ته‌نها و ته‌نها هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی وه‌ك ئه‌ندامی
په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیه.
ئەمەش لە کاتێکدا ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان کە ئێستا لە ژێر دەستی
پارتی دیموکراتی کوردستانە ڕایگەیاند پەرلەمانتارانە نوێنەرایەتی پەرلەمانی
کوردستان ناکەن.
هاوکات یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی هەواڵەکەی
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی دایەوە و ڕایگەیاند كه سکرتێری پەرلەمان ئاگاداری ئەو نوسراوە نیە. بۆیە ئەو
ڕونکردنەوەیە گوزارشت لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ناکات و هیچ بەهایەکی
نییە."