ئەم فەرمانبەرانە مووچەی سێ مانگ پێکەوە وەردەگرن
بزانن کێ هۆکاری دواکەوتنیەتی

وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی موچەی سێ مانگی کارمەندانی گرێبەستی شارەوانی دەدات  کە ئەم بەیانییە ژمارەیەکیان لە پارکی ئازادی لە سلێمانی خۆپیشاندانیان دژی دواکەوتنی مووچەی دوو مانگیان ئەنجام دا.

کامەران حەمەساڵح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخچەکانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێمان راگەیاندراوە کە موچەی ھەرسێ مانگی (١، ٢ و ٣)ی ئەمساڵ بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بەیەکەوە دابەشدەکرێت.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "لیستی موچەی ھەر سێ مانگەکە ئامادەکراوەو لەگەڵ موچەی مانگی ئادار دابەشدەکرێت".

ئەو ماڵپەڕە دەڵێت وەزارەتی دارایی لەڕۆژی ١٢ی ئەم مانگەوە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی موچەی ھەردوو مانگی کانونی دووەم و شوباتی فەرمانبەرانی گرێبەست، بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی سەر بەوەزارەتی شارەوانی موچەی ئەو دوو مانگەی فەرمانبەرانی گرێبەستیان دابەشکردووە، بەڵام بەھۆی دواکەوتنی لیستەکە لەبەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی، موچە بەسەر کارمەندە گرێبەستەکانی ئەو فەرمانگەیە دابەشنەکراوە، کە ژمارەیان ٧٤٦ فەرمانبەرە.



PM:08:44:30/04/2017