هەرچەندە پارتی خۆی بە دۆستیکی ستراتیژی ئاک پارتی دەسەڵاتدار دەزانێت، بەڵام دوێنی لە رۆژی ١ی ئایاردا کەسانێک کە ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن پێیاندادەگرن و هێرشدەکەنە سەریان و دەستگیریان دەکەن.
ئاژانسی دۆغان کە ئاژانسێکی تورکیە دوێنێ بڵاویکردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا " ئاڵای ئیدارەی کوردیان لە باکوری عێراق" داگرتووە کە لە ١ ی ئایاردا لە ئیستانبوڵ لە نێو خەڵکی خۆپیشاندەرندا هەڵکرا".
لەهەواڵی ئاژانسەکەدا هاتووە کە هێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانەی ئاڵاکەیان هەڵکردووو پێیان دایاگرتوون و دەستگیریان کردوون.
ئەو میدیایە ئاماژە بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەکات لە پێش ریفراندۆمی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک کە پێدەچێت زیاتر بۆ هەڵمەتی دەنگدانی ریفراندۆنەکە بەکارهاتبێت.