سپی - سلێمانی
نەوژین سۆران، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردسات و پێشووی
ڕادیۆی XFMئەمڕۆ لە پەخشی
ڕاستەوخۆدا پێشکەشکارێکی دیکەی خستە گریان.
نەوژین دوای ساڵێک وازهێنانی لە ڕادیۆی XFM ئەمڕۆ لە
بەرنامەی Xmorning میوانداری کرا و چەند
شیعرێکی خۆی خوێندەوە بەڵام لە پاش کۆتایی هاتنی شیعرەکەی چۆپی پێشکەشکاری
بەرنامەکە دەستیکرد بە گریان.
نەوژین لە ئێستادا وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کوردسات
کاردەکات و لە هەفتەی ڕابردوودا ئەلبومێکی شیعری بڵاوکردەوە و پاش چوونی بۆ
کوردساتیش هاوسەرگیری کرد.