کێشەیەکی تری نێوان گۆڕان و یەکێتی لە پرسی دەستلەکارکێشانەوەی سەردار قادر ئاشکرا دەبێت


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات " وەزارەتی دارایی بڕیاری راگرتنی خەرجکردنی پارەی داهاتی سلێمانی داوە ".

زیاد کاکەڕەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیاكانی پارتی راگەیاندووە" چارەنووسی داهاتی پارێزگای سلێمانی، گۆڕان و یەکێتی خستووەتە دوو بەرەەوە. ماوەیەک پێش ئێستا ئەو دوو حزبە رێککەوتن لەسەر دروستکردنی لێژنەیەکی سێ کەسی لە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئاشکراکردنی داهاتی سلێمانی، کە لە نوێنەری گۆڕان، یەکێتی و حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان پێک هاتبوو و ئێستاش گۆڕان لە لێژنەکە کشاوەتەوە، لێژنەکە پەکی کەوتووە و ھیچ لێژنەیەکی دیکەی بۆ دروست نەکراوە".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای" ئەگەر یەکێتی و گۆڕان دەیانەوێ کێشەکانی پارێزگای سلێمانی چارەسەر ببن، ”دەبێ لە یەکەم ھەنگاو داھاتی ئەو شارە ئاشکرا بکەن".

ناوبراو دەشڵیت" دوای دەستلەکار کێشانەوەی سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی،دەنگۆیەک هەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە هیچ بڕە پارەیەک لە داهاتی سلێمانی خەرج نەکرێت و هەموو پارەکان بگەڕێندرێنەوە خەزێنەی سلێمانی".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: یەکێتی و گۆڕان بەرپرسن لە دیارنەمانی داهاتی سلێمانی و بە سەرسووڕمانەوەش پرسیویەتی، ”تێناگەین بۆچی گۆڕان لە راگەیاندنەکانییەوە هێرش دەکاتە سەر پارتی؟"، لە کاتێکدا کێشەی داهاتی سلێمانی لە نێوان گۆڕان و یەکێتی دایە نەک گۆڕان و پارتی.



PM:07:50:06/05/2017