میدیاكارێكی بەناوبانگی كوردسات بە دەستڕێژی گوللە كوژرا

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە میدیاكاری كورد، سۆران شافیعی لە دوكانەكەی خۆی لەشاری هەولێر درایە بەر دەستڕێژی گوللە‌و گیانی لەدەستدا.

سۆران شافیعی پێشكەشكار‌و ئامادەكاری بەرنامەی "سەیر‌و سەفەر" لەكەناڵی كوردسات بووە‌و ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە ریستۆرانەكەی خۆی لەشاری هەولێر بە دەستڕێژ گوللە كوژرا.

سۆران شافیعی سەقزی لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە وەکوو میدیاکار و پشێکەشکار لە تەلەفزیۆنی تیشک کاری کردووەو لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا بە یارمەتیی پێرسونێلی تیشک تی‌ڤی بەرنامەی سەیر و سەفەری بۆ کەناڵی کوردسات ئامادە کردووە.

تا ئێستا پۆلیسی هەولێر بە فەرمی هیچ روونكردنەوەیەك لەمبارەیەوە نەداوە، بەڵام عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژی وتووە" شەوی رابردوو سۆران سەقزی خۆی کوشتووە ئەوەش بەپێی وتەی دوو هاوڕێی کە لای بوون لەسەر قەرزاری بووە".




AM:09:39:09/05/2017