بەهۆی مامەڵەكردن بە مادەی هۆشبەرەوە شەش كەس دەستگیر كران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشكرایدەكات بەهۆی بازرگانیكردن و  بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە 6 كەسیان دەستگیركردوە.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین كە كۆپیەكی بۆ "سپی" ناردووە ئاشكرایدەكات كە یاریدەدەریەتی ئاسایشی ناحیەی حاجیاوا بەهۆی مامەڵەكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە 6 كەسیان دەستگیر كردووە.

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە كە" بەپێی ماددەی ( 14 )ی  مخدیرات بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی حاجیاوا ئەو كەسانە دەستگیر كراون ، سێ‌ لە تۆمەتباران خاوەنی دەرمانخانەن و سەرجەمیان ڕاگیراون و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

ئا: ئەمیر حەسەن




AM:09:53:09/05/2017