خانمە پەیامنێرە شۆخەکەی کوردستان: چاو لە ناخی خۆتان بکەن

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنگۆی مردنی شلێر باپیری پەیامنێری کوردستان ٢٤ بڵاوبووەتەوە و خۆشی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت "هەواڵی مردنم بڵاوکراوەتەوە و ڕاست نیە. هیوادارم ئەو دڵانەی کە ئارەزووی مردن بۆ کەسانی دیکە دەکەن کەمێک چاو لە ناخی خۆیان بکەنەوە"

شلێر لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "سەرەتا گەلێک داوای لێبووردن لە هەمووان دەکەم کە بە هۆی هێندێک نەفام کە لەو کەونەی داهەیە بووەتە هۆی نارەحەتی و نیگەرانی هەمووتان و وەڵامی نەشیاوی بۆ ئیوەی ئازیز نووسیوە . زۆر باشم و بەڵام بە هۆی هەککردنم لەلایەن کەسانی بێکارەوە هەواڵی مردنم بڵاوکراوەتەوە و ڕاست نیە".

هەروەها شلێر دەڵێت "هیوادارم ئەو دڵانەی کە ئارەزووی مردن بۆ کەسانی دیکە دەکەن کەمێک چاو لە ناخی خۆیان بکەنەوە و لە بری ئەو کارانە دیوە جوانەکەی ژیان ببینن و ئاوێکی زوڵاڵ بە دڵیان دابکەن و خۆشەویستی و زانست لە جێگەی قین و نەزانی لە ناخیاندا بپشکوێت. ڕێزی تایبەتیم بۆ هەمووتان هەیە".

شلێر یەکێکە لە پەیامنێرە دیارەکانی کوردستان ٢٤ و لە ٢٨ی ئازاری ١٩٨٨ لە دایکبووە و پێشتر لە کەناڵی زاگرۆس کاریکردووە.



PM:08:08:12/05/2017