سەرۆك كۆماری عێراق داوای لێبوردن لە یەكێتیی دەكات

 د.فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق‌و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی داوای لێبوردنی لە دەستەی كارگێریی مەكتەبی سیاسی كردوە كە ناتوانێت بەشداری ئەو لیژنەیە بكات كە بۆ سەلماندنی قسەكانی عادل موراد پێكهێنرابوو.

بەپێی نوسراوێكی فەرمی دەستەی كارگێریی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی كە رۆژی 11 ی 5 ی 2017 دەرچوە ، بریار لەبارەی پێكهێنانی لیژنەیەك دراوە بە
سەرۆكایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامیەتی ئەندامێكی سەركردایەتی و دوو بەرپرسی كۆمیتەی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی بۆ سەلماندنی قسەكانی عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی.

بەپێی زانیاریەكان پێكهێنانی ئەو لیژنەیە لە كاتیكدایە كە پێشتر لیژنەیەك بە ئەندامیەتی هەریەك لە (د.فوئاد مەعسوم ،د.محەمەد سابیر ، ئیبراهیم جەلال ) بۆ ئەو مەبەستە پێكهاتبوو ، بەڵام بەپێی ئەو نوسراوەی یەكێتیی ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە د.فوئاد مەعسومەوە كراوە ، ئەویش داوای لێبوردنی كردوە كە ناتوانێت لەو لیژنەیەدا بەشداربێت.




PM:04:54:14/05/2017