مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی ڕایگەیاند، پارتی وەڵامی
نەخشەڕێگاکەی داونەتەوە سەبارەت بە دۆخی هەرێم.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی
ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی
نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی و بڕیاردرا له‌كۆبوونه‌وه‌ی
داهاتوی مه‌كته‌بی سیاسی دا، گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێ و هه‌ڵبسه‌نگێندرێت".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە هاتووە "سه‌باره‌ت به‌و
قسه و قسهلۆكه زیانبه‌خشانه‌ی، كه له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ندێك له به‌رپرسانی
یه‌كێتی له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كردوویانه، جێگری سكرتێری گشتی و ده‌سته‌ی
كارگێر و هه‌ڤاڵ هێرۆ راسپێردران راسته‌وخۆ لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، بۆ
ساغكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان".
روونیشکرایەوە "له‌باره‌ی
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوه‌وه‌ی
وڵات هه‌ڵیانبه‌ستووه، بڕیاردرا نوسراوی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی حزبه‌كانیان بكرێ بۆ
روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و قسهلۆكانهو له‌دادگاش كه‌یسه‌كه
ساغ بكرێته‌وه".
ئەم ڕاگەیەندراوەش پاش
ئەوە دێت مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبووەوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بکرێت.