رۆیتەرز سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێرانی ئاشكرا كرد

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێران لەژماردنی دەنگەكان بەردەوامە‌و ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند حەسەنی رۆحانی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی ئێرانە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز لە 37 ملیۆن دەنگی جیاكراوە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئێران حەسەن رۆحانی توانیویەتی 21 ملیۆن‌و 600 هەزار دەنگ بەدەست بێنێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسەكەی راگەیاندوە ئیبراهیمی رەئیسی وەك نەفەری دووەم توانیویەتی 14 ملیۆن دەنگ بەدەست بێنێت.
هاوكات سەرلەبەیانی ئەمرۆ، وەزارەتی ناوخۆی ئێران ژمارەی 25 ملیۆن دەنگی جیاكراوەی راگەیاند كە حەسەنی رۆحانی 14 ملیۆن‌و رەئیسی 10 ملیۆن دەنگیان بەدەست هێناوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران راگەیاند تا نیوەرۆی ئەمرۆ بە فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئێران رادەگەیەنێت.



AM:07:29:20/05/2017