بێن ستیلەر و كریستین تەیلۆری هاوسەری دوای تێپەڕبوونی ١٧ ساڵ لە
هاوسەگیرییان جیابوونەوە
ئەو دوو هونەرمەندە دوای جیابوونەوەیان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و
تێیدا هاتووە ''بە خۆشەویستی و بە ڕێزێكی زۆر گەورەوە ١٧ ساڵمان بەیەكەوە بەسەربرد
وەك دوو هاوسەر و لەئێستاشدا بڕیاری جیابوونەوەمان داوە، بەڵام كاری سەرەكییمان
بریتییە لە پەروەردەكردنی منداڵەكانمان وەك دوو دایك و باوكی ئاسایی و
متمانەپێکراوترین هاوڕێ"
بێن ستیلەر و كریستین تەیلۆر لە ساڵی ٢٠٠٠ دا هاوسەرگیرییان كرد و لەئێستاشدا
خاوەنی دوو منداڵن و لە ماوەی ڕابردووشدا میدیاکان چەند جارێک هەواڵی ئەوەیان
بڵاوکردەوە کە پەیوەندی نێوان ئەو دوو هاوسەرە لە لێواری کۆتایی هاتندایە.