کۆمسیۆن لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە
گۆڕان بەشداری دەکات

بریارە ئەمڕۆ دووشەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕانیش بەشدار دەبێت. 

شوان زراری وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە هەوڵیر ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ دووشەممە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەگەل نوێنەری لایەنە سیاسەكانی هەرێمی كۆدەبێتەوە".

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وتیشی" لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی چەند بابەتێك دەكرێت لەوانە پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دانانی پەیروێك بۆ هەڵبژاردنەكان و لەهەمان كاتیشدا چۆنیەتی دانانی چاودێرەكان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان".

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بەمەبەستی روونکردنەوەی ئەو پلانەیە کە کۆمسیۆن دایڕشتووە بۆ پاککردنەوەی لیستی ناوی هەڵبژاردنەکان کە لایەنەکان تێبینی و رەخنەی زۆریان لەسەر هەیە.



AM:09:59:29/05/2017