وێنەی هاوسەرگیریی خانمە هونەرمەندێكی ناودار بڵاوكرایەوە
وێنەی زەماوەندی خانمه گۆرانیبێژ و نمایشكاری لوبنانی هەیفا وەهبی، بڵاودەبێتەوە کە لەگەڵ پیاوێکی ناشرین هاوسەرگیری کردووە، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی هەوادارەکانی واییانزانی هاوسەرگیریەکەی راستەقیەنەیە، بەڵام دواتر دهركهوت ئهو وێنهیه یەکێک لە رووداوەکانی دراما نوێیەکەی ههیفایه کە ئێستا لە مانگی رەمەزان بەخشدەکرێت.
(حربایە)، نوێترین درامای هەیفا وەهبییە باس لە چیرۆکی کچێکدەکات کە خوشکە گەورەکەی ناچاری دەکات کاری خزمەتکاری لە نێو ماڵەکاندا بکات، بەڵام هەیفا عاشقی کوڕێک دەبێت لەگەڵ ئەوەدا بەناچاری بە شودەدرێت و لە شەوی بۆکێنیەکەیدا پەلامار دەدرێت بەم شێوەیە رووداوەکانی زنجیرەکە دەستپێدەکەن.
هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.
PM:08:47:31/05/2017