ئاڵا تاڵەبانی: تاڵەبانییەكان له‌ بنه‌ڕه‌تدا شیعەن

لەمیانەی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی "ئیفاق"ی سەر بە نوری مالیكی، ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، كە تاڵەبانییەكان لە بنەڕەتدا شیعەن و سەر بە عەشیرەتی "ئەسەدی" شیعەی عێراقن.

لە دیدارە تەلەڤزیۆنەكەدا بازرگانێكی عەرەبی دەڵێ، لەگەڵ ڕێزم بۆ ناسناوی تاڵەبانی كە تۆ هەڵت گرتووە، بەڵام هیوادارم ناوت بكەیت بە "ئاڵا العراقیە" نەك ئاڵا تاڵەبانی. لە بەرامبەردا ئاڵا تاڵەبانی دەڵێ، واتە تۆ گومانت لە عێراقیبوونی من هەیە؟ بازرگانە عەرەبەكە دەڵێ، نەخێر بە دڵنیایییەوە نیشتمانپەروەریی تۆ لە هی من زیاترە. بەڵام من لەبەر ئەوە وات پێ دەڵێم، چونكە هیچ كەسێك وەك تۆ نیشتمانپەروەر نییە.





PM:01:32:03/06/2017