كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند، ئاماده‌یه له‌كاتی خۆیدا ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات.
د.جووتیار عادل، ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی
كوردستان بەماڵپەڕی وشەی ڕاگەیاند "كۆمیسیۆن ئاماده‌یه له‌كاتی خۆیدا
ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات و هیچ كێشه‌مان نییه له‌و واده‌ی كه دیاری
كراوه"
وتیشی خه‌رجییه‌كانی ریفراندۆم كه‌مترن و له ڕووی
كاتیشه‌وه ئاماده‌كاری ریفراندۆم به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كاتی كه‌متری
ده‌وێت.
ئەمەش لە کاتێکدا
دێت ئەمڕۆ بارزانی لەگەڵ بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و بڕیاردرا کە ٢٥ی
ئەیلول ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و ٦ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمان و
سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام بدرێت.