پێشکەشکارێکی بەناوبانگ ئۆتۆمبێلە دوو ملیۆن دۆلارییەكی سوتا

پێشکەشکاری بەناوبانگی بەریتانی ڕیچارد هامۆند کە بەرنامەی (گەشتی گەورە) بۆ پیشاندانی توانای ئۆتۆمبێلەکان پێشکەش دەکات و بەرنامەکانی بینەرێکی زۆری هەیە لە سەر ئاستی جیهان، لە دوای وەرگەڕان و سوتانی ئۆتۆمبێلە دوو ملیۆن دۆلارییەکەی، خۆی بە سەلامەتی ڕزگاری بوو.

ڕیچارد هامۆندی تەمەن ٤٧ ساڵ، لە کاتی ڕووداوەکەدا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەی بووە کە نرخەکەی زیاتر بووە لە ٢ ملیۆن دۆلار.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێـت ئۆتۆمبێلەکە لەدوای وەرگەڕانی گڕدەگرێت بەڵام دوای برینداربوونی سەری لە چەندشوێنێکەوە، هامۆند ڕزگاری بووە.

ڕووداوەکەش لە کاتی تۆمارکردنی یەکێک لە بەرنامەکانیدا بووە.





PM:03:46:11/06/2017