لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ یەکەمجار وێنەی باڤڵ تاڵەبانی وێنەیەکی خۆی و کچەکەی
بڵاوکردەوە.
لە
پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، باڤڵ تاڵەبانی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ
کچە گەورەکەیدا کە وەک خۆی نوسیویەتی ناوی شانیایە بڵاوکردووەتەوە و وەک زانراویشە
کە باڤڵ کوڕێکی دیکەشی هەیە بەڵام ئەو تەمەنی بچووکە.
باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی مام جەلال و هاوسەرەکەی
کە ناوی لاڤەیە وە کچی مەلا بەختیارە و زۆرێکیش بە هاوسەرگیرییەکی سیاسی ناویان
بردووە.
باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانییە و دامەزرێنەری دەزگای دژە
تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لە چاوپێکەوتنێکدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس
لەوە دەکاتکە ئەو کاتەی لە زانکۆی
موستەنسیرییەی بەغدا بڕوانامەی لە دەروونناسیدا بەدەستهێناوە هەر لەوێش یەکەم
منداڵیان بووە لەگەڵ تاڵەبانیدا.