دامەزراندن بۆ 60 هەزار كەس دەكرێت

بەوتەی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم  بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم 60 هەزار كەس بە گرێبەست دادەمەزرێنن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم به‌كوردیوی راگه‌یاند: بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم كە بڕیار دراوە لە 25ی ئەیلولی2017 بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت پێویستیان بە 60 هەزار كارمەند دەبێت.

له‌باره‌ی كاتی دامه‌زراندنه‌كه‌یانه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ پێش هەفتەیەك بە گرێبەست دادەمەزرێن.

وتیشی: وەزارەتی دارایی وەك قۆناخی یەكەم بڕی 6 ملیۆن دۆلاری وەك سولفە بۆ ئامادەكاریکردن بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی داوەتە كۆمیسیۆن.



PM:02:32:12/06/2017