لە رەمەزاندا چۆن خۆت لە تینوێتی دەپارێزیت؟

مانگی رەمەزانی ئەمساڵ کە کەوتە هاوینەوە، رۆژوان بەزحمەت دەتوانێت بەرگەی تینوێتی بگرێت، ئەمە هەنگاوانە لە تینوێتی دەپارێزێت.

یەكەم: شلەمەنی و شەربەتی سروشتی لەپارشێودا یارمەتی دەرن بۆ رزگاربون لە تینویەتی رۆژ.

دووەم: پارشێو ئاوی زۆر مەخۆ چونكە گورچیلەكان دوای چەند كاتژمێر دەست بەدەركردنی ئاوی زیادە دەكەن و بەمەش زوتر تینوت ئەبێت، بۆیە باشتر ئاوی پێویست دابەش بكەیت لەنێوانی بەربانگ و پارشێودا.

سێهەم: ئاوی بەستو یان زۆر سارد مەخۆن بەڵكو مامناوەند بێت باشە.

چوارەم: با سەوزە و میوە لە ژەمی پارشێودا هەبێت.

پێنجەم : دوربكەونەوە لەو خواردنانەی خوێ‌ و بەهاراتی زۆریان تێدایە.

شەشەم: دواخستنی پارشێو بۆ درەنگترین كاتی رێگەپێدراو.

حەوتەم: بەگوێرەی توانا لە شوێنە داخراو فێنكەكاندا بمێنەرەوە.



PM:11:13:15/06/2017