وردەکاری دامەزراندی ٦٠ هەزار کارمەندەکەی کۆمسیۆن

وتەبێژی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایدەگەیاند، بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان پێویستیان بە دامەزراندنی نزیكەی 60 هەزار كارمەند دەبێت و دامەزراندنی کارمەندەکانیش بەشێوەی گرێبەست دەبێت.


شێروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی وتووە " بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، پێویستیان بە دامەزراندنی نزیكەی 55 بۆ 60 هەزار كارمەند و 11 هەزار وێستگەی دەنگدان هەیە.

ڕوونیشی کردووەرەوە ئەو كارمەندانەی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم دایان دەمەزرێنن بەشێوەی گرێبەست دەبێت، بەڵام هێشتا روون نییە ئەو کەسانە دادەمەزرێنن کە پێشتر فۆرمی دامەزراندنیان پڕكردووەتەوە، یان دیسان راگەیاندنێكی دیكە بۆ دامەزراندنی كارمەندانی گرێبەست بڵاودەکەنەوە، كە هەیە بۆ ماوەی سێ مانگە و هەشە ماوەكەی كەمتر و زیاترە.




PM:08:57:17/06/2017