عەبادی: پابەندی ئەنجامی راپرسییەكەی هەرێم نابین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێم بە نایاسایی ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت پابەندی ئەنجامی ڕاپرسیەكە نابن.

ئەمڕۆ یەك شەممە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك مییدیاكاردا رایگەیاند، حكومەتی عێراق نە بەشداری دەكات، نە پاڵپشتی دارایی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكات.

عەبادی ئاماژەی بەوەش كرد، ریفراندۆم كێشەی نوێ لە هەرێم دروست دەكات و كێشەكان دەتەقێنێتەوە، بەتایبەت كە كورد خۆیان لەسەری كۆك نین، جگە لەوە هەرێم بەرەوڕووی رەوشێكی ئابووری قورس بێتەوە.

دووپاتیشی دەكاتەوە ئەوان پابەندی ئەنجامی راپرسییەكەی هەرێم نابن و بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەكەنەوە.

وتیشی "نەتەوە یەكگرتووەكان هەڵوێستی خۆی ئاشكراكردووە لەبارەی ریفراندۆم، كە بەبێ قایلبوونی بەغداد بەشداری ناكات".



PM:01:17:18/06/2017