جۆرجینا ڕۆدریگێز خۆشەویستی کریستیانۆ
ڕۆناڵدۆ لە شاری مەدرید کارێکی نوێ وەردەگرێت لە بەشی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی جل
و بەرگی فاشیۆن دا، لەهەمان کات دا خۆی لە بواری مۆدێل دا کار دەکات و کەسێکی بەناوبانگە
لەو بوارەدا.
بەردەوام زیاتر بەناوبانگ دەبێت هەروەها کاری زیاتری دەست
دەکەوێت بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دا دەرکەوت، ئێستا وەکو خۆشەویستی کریستیانۆ
ناسراوە و لەسەرجەم بۆنە گرنگەکان دا لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالیەکە دەردەکەوێت.
شایەنی باسە جۆرجینا ڕۆدریگێز ی تەمەن۲۲ ساڵ پێشتر لە لقی کۆمپانیای گوجی
ئیتاڵی لە مەدرید کاری کردووە و لەگەڵ ئەم کاره دا لە چەندین نمایشی جل و بەرگ دا
دەرکەوتووە و وەکو نمایشکارێکی نوێ زۆر بەخێرایی ناوبانگی زیادی کردووە.
ئا: بڵند لهۆنی