باران لە چەند ناوچەی هەرێمی كوردستان دەبارێت

لە دەڤەری برادۆستی سنووری كارگێڕی شارەدێی سیدەكان باران بارین چەند ناوچەیەكی دەڤەركەی گرتەوە.

دوێنێ هەینی پلەكانی گەرما لەو دەڤەرە دابەزی، بەشێوەیەك كە باران بارین بۆ ماوەیەكی كەم چەند گوندێكی دەڤەرەكەی گرتۆتەوە.

شارەدێی سیدەكان ساڵی 1932 بووەتە شارەدێ لە رووی كارگێڕیەوە سەر بە شارۆكەی سۆرانە لە پارێزگەی هەولێر.




AM:10:57:01/07/2017