٣٤ سەرکردەی یەکێتی لەبارەی کۆمیتەی ڕیفراندۆمەوە بڕیاریاندا (نوێکراوەتەوە)

دوێنێ هەینی ژمارەیەک سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە پابەندی بڕیاری ئەو کەسانە نەبن کە لە یەکیتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بکەن.
لە کۆبوونەوەی دوێنێی ژمارەیەک سەرکردایەتی یەکێتیدا ٣٤ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریانداوە هەر بەرپرسێکی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ڕیفراندۆم لەگەڵ بارزانی بکات، نوێنەرایەتی یەکێتی ناکات و سەرکردایەتی یەکیتیش پابەند نابێت بە بڕیارەکانییەوە.

لە بڕگەیەکی تریشدا ئەو ٣٤ ئەندامە داوای سازدانی کۆبوونەوەی بەپەلەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن.

دەقی نامەکەی کە بۆ جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نێردراوە لەگەڵ ناوەکان ببینە



PM:07:21:08/07/2017