لەمەودوا بەم شێوەیە ئاو بە ماڵان دەدرێت

بەرپرسێكی فەرمانگەی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، كێشەی دواكەوتنی پێدانی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەكێك چارەسەر بووەو ئیتر سێ رۆژ جارێك ئاویان پێدەدرێت.

ئامانج جەلال بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە ڕادیۆی نەواوی وتووە، گرفتی هێڵی یەكەمی ئاوی دوكان سلێمانی چارەسەر كراوە و كێشەی دواكەوتنی پێدانی ئاوەی خواردنەوەی چەندان گەڕەك بە تەواوی چارەسەر بووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە دوای چارەسەربوونی گرفتی ئەو گەڕەكانەی شاری سلێمانی، ئیتر سێ رۆژ جارێك ئاو بەهاووڵاتیان دەدرێت.



AM:11:41:10/07/2017