هونەرمەندێکی کورد بە مردووی دۆزرایەوە

هونەرمەرمەندێک ئاشکرایکرد كەیهان ئەنواری، هونەرمەندی سینەماکاری كورد دوای چەند ڕۆژێك لە مردنی، تەرمەكەی لە شوقەكەی خۆی لەشاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دۆزرایەوە.

هونەرمەند رافد سەفوەت جەڕاح، لەفەیسبووک بڵاویکردووەتەوە" زۆر دڵگرانم!!! بەداخەوە هەواڵی كۆچی تۆ ڕاست بوو كەیهان گیان، ئەمڕۆ من خۆم لە پۆلیسی ئەڵمانیم پرسی لە شاری هامبۆرگ."

ئەو هونەرمەندە نوسیویەتی کە كەیهان ئەنوار هونەرمەندی لاو و سینەما كاری كورد لە شوقەكەی خۆی لە دوای چەند ڕۆژێك بە مردوویی دۆزراوەتەوە و دەڵێت جارێ هیچ زانیاریەكیان پێ نەدام، بەڵام بەڵێنیاندا كە پەیوەندی بە من بكەن بۆ ئەوەی یارمەتی وەرگرن لە سەر دۆزینەوەی خانەوادەكەی لە كوردستان".



PM:10:12:11/07/2017