بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

رەنگی ئاوی چەند گەرەكێكی شاری سلێمانی دەگۆرێت و بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات.

رەنگی ئاوی ماڵانی چەند گەرەكێك لە شاری سلێمانی گۆڕاوە و ئەمەش بوەتەهۆی دڵەراوكێ لای هاوڵاتیان بەبۆنەی پیسی ئاوەكەیانەوە داوا دەکەن بە زووترین کات کێشەکەیان چارەسەر بکرێت

ئامانج جەلال وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەو بارەیەوە بە میللەتی وتووە "هاوڵاتیانی خۆشەویست لە شاری سڵمانی ئاگادار دەكەینەوە هەر كێشەیەكیان لە گۆڕینی ڕەنگی ئاو یان كواڵیتی ئاودا بینی بەزووترین كات ئاگادارمان بكەنەوە یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكەن ".

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە، "دڵنیای بە هاووڵاتیان دەدەین لە كواڵیتی ئاوی پڕۆژەكانمان".



PM:05:25:15/07/2017