دوو ئامۆزا لە رووباری زێی گەورەدا خنکان

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتی مەلەکردن لە ڕووباری زێی گەورە، دوو ئامۆزا کە دانیشتووی قەزای خەباتن خنکان.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئامۆزا کە ھەردووکیان دانیشتووی قەزای خەبات-ن و تەمەنیان 16 ساڵ بووە، سەرگەرمی مەلەکردن بوون لە رووباری زێی گەورە، لە کاتێکدا یەکێکیان بەرەو خنکان چووە ئەوی دیکە ویستوویەتی ھاوکاریی بکات، پێکەوە خنکاون.



بە پێی زانیارییەکان تەرمەکانیان دەرھێنراونەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراون.



AM:12:04:17/07/2017