نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان گران كرا

بە وتەی سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی ئەم مانگە نرخی ئەمپێری كارەبای مۆەلیدە زۆر زیاتر دەبێت بەراورد بەمانگی رابردوو.

تارق سەمین سەرۆكی كۆمەڵەی مۆەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: بەراورد بەمانگی حوزەیرانی رابردوو، لەم مانگەدا موەلیدە ئەهلییەكان لەشەو و ڕۆژێكدا زۆرترین كارەبایان بەهاووڵاتیانداوە، رۆژ هەیە 19 كاتژمێر كارەبا دەدەین.

سەرۆكی كۆمەڵەی مۆەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی، دڵنیایە لەوەی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆەلیدە ئەهلیەكان لەمانگی تەمووز زۆر بەرزدەبێت و وتی"تەئكیدم نرخەكەی زۆر زیاترە بەراورد بە مانگی ڕابردوو، چونكە كارەبای زیاتریشیان بۆ هاوڵاتیان دابینكردوە".

ئەوەشی رایگەیاند: لەبەرئەوەی مۆەلیدەكان پارەی پاشەكی لەهاووڵاتیان وەردەگرن، بۆیە تائێستا نازانرێت بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپێرێك بەدیاریكراوی چەندە، بۆیە تا 30 ڕۆژەكە تەواونەبێت، نازانین ئەم مانگە نرخەكەی چەندە.

نرخی ئەمپێر بۆ مانگی رابردوو(حوزەیران) لەشاری سلێمانی، نزیكەی 10 هەزار دینار بوو، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانییەوە، چاوەڕوان دەكرێت بۆ ئەم مانگە(تەمووز) نرخەكەی زیاتر بەرزبێتەوە.



PM:09:19:18/07/2017