كۆمیسیۆن وەڵامی بارزانی دەداتەوە

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای كۆبوونەوەی خۆیان تاوتوێی داواكەی بارزانیان كردووە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم، لە ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بڕیاریانداوە لە داهاتوودا وەڵامی داواكەی بارزانی بدەنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی تەمموز شیروان زراری، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بابەتی هەڵبژاردن پێویستی بەوەیە كە قسەی جدی لەسەر بكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد "بەر لەوەی وەڵامی ئەو فەرمانە هەرێمییە بدەینەوە پرۆسەكە پێویستی بە وردەكاری هەیە كە پرۆسەكە بە چ شێوەیەك ئەنجام بدرێت هەموو لایەنەكانی تاوتوێ دەكەین".

بە واژووی بارزانی ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە فەرمانێكی هەرێمی دەركراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی ١ ی مانگی ١١ ی ئەمساڵدا.

لە خاڵی دووەمی فەرمانەكەدا نووسراوە"گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی كاری پێویست و هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، بۆ جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە".




PM:02:22:20/07/2017