به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ڕۆژانە 5 تانکەر نه‌وت له به‌غداوه دێت بۆ شاری سلێمانی و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
محه‌مه‌د حه‌سیب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی، بۆ رایگه‌یاند "ڕۆژانه پێنج تانكه‌ر نه‌وت له به‌غداوه بۆ سلێمانی دێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشووتر ڕۆژانه دوو تانكه‌ر ده‌هاتن، بۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی وتیشی "له‌دوكان و قه‌ره‌داغ هه‌فته‌ی داهاتوو نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، دواتریش نه‌وت له سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن".
ئاشكراشی كرد "دوای ئه‌و شارۆچكانه، له‌سه‌نته‌ری شاریش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت".