مووچەی ئەم مامۆستایانە دابەشدەکرێت

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داھاتودا دەستدەکرێت بەخەرجکردنی کرێی وانەبێژی مانگی ئایاری ئەمساڵ کە وەک مووچە دابەشدەکرێت بۆ سەرجەم ئەو مامۆستایانەی ئەرکی بەشە وانەی زیادەیان لەئەستۆدابوە.

د.ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەوەکالەت بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە "ھەفتەی ڕابردوو دەستکرا بە خەرجکردنی کرێی وانەبێژی مانگی نیسانی ئەمساڵ بۆسەرجەم مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی".

ڕاشیگەیاند:"لەئێستادا لیستی تایبەت بەکرێی وانەبێژی ڕەوانەی کۆلێژەکان کراوەو چاوەڕواندەکرێت دوای وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی نیسان، لیستەکەمان بەدەستبگات و دەست بەئامادەکاری بکرێت بۆکرێی وانەبێژی مانگی ئایاری مامۆستایانی زانکۆ، دواتریش ھەوڵبدرێت ئەو مامۆستایانەی بەشە وانەیان ھەیە کرێی وانەبێژییەکەیان لەزوترینکاتدا بۆ خەرجبکرێت".

ڕوونیشکردەوە:"سەرجەم ئەوکارانەی تایبەتە بەزانکۆ کۆتاییھاتوەو لیستی ناوەکان ڕەوانەی خەزێنەکراون و وردبینی تێدا دەکرێت، دواتر دەست بەخەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بەسەر مامۆستایاندا دەکرێت".



PM:11:34:21/07/2017