چەند ڕۆژێک دەکرێتە پشووی فەرمی

بڕیار سبەینێ ئیدارەی گەرمیان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو کۆببێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سلێمانی نڵاویکردەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوچەی گەرمیان و گەیشتنی بۆ 50 پلەی سەدی، ئیدارەی ئەو ناوچەیە تاوتوێی راگەیاندنی پشووی فەرمی لە فەرمانگەكان دەكات

یونس ئەحمەد، جیگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ كاروباری هونەری ڕایگەیاندووە "سبەینێ 23ی تەموز، كۆدەبینەوە بۆ بڕیاردان لەسەر راگەیاندنی پشووی فەرمی لە فەرمانگە حكومییەكان".

ڕوونیشی کردووەتەوە هەركات پلەكانی گەرما بۆ ئاستێكی مەترسیدار بەرزببێتەوە، ئیدارەی گەرمیان بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ، ئامادەكاری پێویستی كردووەو لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكانی سنورەكە پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ 22ی تەموز پلەی گەرما لە قەزای كەلار و ناحیەی مەیدان 50 پلە بووەو لە خانەقینیش گەیشتە 53 پلەی سەدی.



PM:08:59:22/07/2017