ئازاد جوندیانی تەنها بە ئامادەبوونی میدیاکانی پارتی دەستی بە بانگەشە کرد

ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکیتی لە سیمنارێکدا کە تەنها میدیاکانی پارتی ئامادەی بوون ڕایگەیاند، خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەمین بەشداریکردنی خۆی لە بانگەشەی ڕیفراندۆم لە شاری سۆرانەوە ڕادەگەیەنێت.

ئازاد جندیانی، لە میانی کۆڕێکدا ڕایگەیاند ”خۆشحاڵم کە یەکەمین بەشداریم لە بانگەشەی ڕیفراندۆم لە ناوچە و شار و خەڵکی خۆمدایە و شانازی پێوە دەکەم و دڵنیام خەڵکێکی یەکجار زۆری ناوچەکەم بە (بەڵێ) لەگەڵ ڕیفراندۆم دان".

ڕاشیگەیاندووە ”بابەتی فۆبیای کورد، مەبەست لێی ترسی کورد خۆی نییە، بەڵکوو ئێمە دەزانین کە هەموو تاکێکی کورد هەمیشە ترسی لەو وڵاتانە هەبووە کە بەشێک لە کوردستانیان پێوە لکێندراوە و دەتوانین بڵێین ئەوانە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانن". گوتیشی: ”لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە، عێراق، ئێران، سووریا و تورکیا دروست کران کە ئەو وڵاتانە ترسێکی هاوبەشیان لە کورد هەبووە و بۆ یەک ڕۆژیش ئەو ترسەیان دانەمرکاوەتەوە و تەواوی سیاسەتە (ئیداری، ئابووری، ئەمنی، کولتووری و ..هتد)یان کاریگەریی ترسی ئەو وڵاتانەی لە کورد بە سەرەوەیە".



PM:11:32:22/07/2017