قایمقامیه‌تی قه‌زای
ناوه‌ندی هه‌ولێر کە بەشێکە لە حکومەتی خۆجێی سەبارەت بە دەنگۆی گرانبوونی
کەلوپەلی خۆراکی لە بازاڕەکان راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و داوای سزادانی ئەو
کەسانەی کرد ببنە هۆکاری گرانبوونی نرخی شتومەکی خۆراکی.
قایمقامیەتی قەزای
ناوەندی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "به‌داخه‌وه چه‌ند
رۆژێكه لێره و له‌وێ گوێبیستی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرانی كاڵا و خۆراک ده‌بین له
لایه‌ن كه‌سانێكی چاوچنۆك و هەر بۆیەش وەک قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی ههولێرهاوڵاتیانی
خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا سه‌رجه‌م لیژنه‌كانمان به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی
پشكنین وچاودێری بازاڕ رۆژانه سه‌ردان وگه‌ڕان و پشكنیه‌كانیان چڕتركردووەتهوه
له نزیكه‌وه چاودێری سه‌رجه‌م بازاڕه‌كان ده‌كرێت ."
ڕاشیگەیاندووە نرخی
سه‌رجه م شتومه‌كه‌كان وه‌ك خۆیه‌تی و تەنانەت هەندێک كاڵا و كهڵوپهل به
پێچه‌وانه‌وه نرخه‌كانیان دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوە.
ڕوونیشیانکردووەتەوە"ڕێگا
ناده‌ین به‌هیچ كه‌س و بازرگانێك نرخی كاڵا و شتومه‌ك به‌رز بكاته‌وه یا له كۆگاكانیان
بیشارێتەوە و هه‌ڵیبگرێت. هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات راسته‌وخۆ شوێنەکەی داده‌خرێت
و روووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه."