ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی
دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند دەرگای پەرلەمانی کوردستان بۆ یوسف محەمەد .
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، بە ماڵپەڕی باسی نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە
”لە سبەی دووشەممە 31/7/2017، یوسف محەمەد دەتوانێت بۆ پەرلەمانی کوردستان
بگەڕێتەوە و بۆ دانیشتنی پەرلەمان، ئاگاداری سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بکاتەوە،
چونکە مەرج لەسەر پەرلەمان نەماوە و دەتوانن کاری خۆیان بکەن".
ڕوونیشی کردەوە "گەشبینین بگەینە دەرئەنجامێکی باش لەبارەی
زۆر پرسی سیاسییەوە، چونکە جۆرێک لە ھاتنە پێشەوە لەلایەن ھەموو لایەنەکانەوە
ھەیە، بە تایبەت پارتی و گۆڕان".
لەبارەی داواکارییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاراکردنەوەی
پەرلەمان تا بەرواری 10/8/2017، میرخان وتوویەتی پارتی پێی خۆشە زووتر لەو وادەیە
پەرلەمان کارا ببێتەوە و ئەوانیش دەتوانن بێنە پێشەوە و کەس لە کاراکردنەوەی
پەرلەماندا ڕێگر نییە.