سایلۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات 45 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکەیاندایە و بەڕێوەبەری سیلۆکەش دەڵێت "گەنمەکە ڕەوانەی ئاشەکان دەکرێت و ئاردەکە وەک بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت".
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه نرخى گه‌نم له بازاڕه‌كاندا گرانبووه و هاوڵاتییان ڕوویان له كڕینى گه‌نم كردووه.
لەسەر ئەو پرسە ئه‌مین محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆ و دانه‌وێڵه‌ى سلێمانى به ماڵپەڕی"وشه"ى ڕاگه‌یاندووە "ئه‌و گه‌نمه‌ى كه ئه‌مساڵ له سایلۆكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى وه‌رگیراوه، 45 هه‌زار تۆنه".
وتوشیەتی له سبه‌ینێوه ئه‌و گه‌نمه به‌مه‌به‌ستى كردنى به ئارد، ڕه‌وانه‌ى ئاشه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیان دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ریاندا.
ڕاشیگەیاندووە "له‌لایه‌ن حكوومه‌ت هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه ڕێگه‌كان، واته سنووره‌كان كراوه ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان گه‌نم له ده‌ره‌وه‌ى هاورده‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆ و دانه‌وێڵه‌ى سلێمانئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە سه‌ره‌ڕاى گه‌نم، ڕێگا كراوه ده‌بێت بۆ هێنانى سه‌رجه‌م کەلوپەلەکانی خواردن، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان وشیار بكرێنه‌وه و نرخى كه‌لوپه‌ل و خواردنه‌كان به‌رزنه‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى یارى به‌سه‌ر نرخه‌كانه‌وه نه‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاند "برنجێكى زۆر له لایه‌ن به‌غداده‌وه له‌م دوو ڕۆژه‌دا به ده‌ستیان ده‌گات و دابه‌شى ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاووڵاتییان".