مووچەی مانگی حوزەیران لە هەفتەی داهاتووە دەدرێت

سەنتەری لێکۆڵینەوەو ستراتیژی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە هەفتەی داهاتووە خشتەی لیستی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی شەش بڵاودەکرێتەوە".

ئاراس خۆشناو سنتەری لێکۆڵینەوەو ستراتیژی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی خەڵکی راگەیاندووە" مووچەی مانگی شەش کە حوزەیران دەکات بە سیستەمی پاشەکەوتی پێشوو دەدرێت".

مووچەیەی ئەو مانگەی ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ دەکات کە لەهەفتەی داهاتووە دەدرێت مووچەی مانگی شەش، حوزەیرانە کە لەناوەڕاستی مانگی هەشت، ئابدا دەدرێت.



PM:12:59:05/08/2017