وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرجەکانی وەرگرتنی دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراوێک ، مەرجی پێشکەشکردن بۆ کۆلێجەکانی پزیشکی گشتی، دەرمانسازی و دەرمان
دەبێت تێکڕای کۆنمرەی خوێندکار لە ٨٥% کەمتر نەبێت.
هەر لەو
ڕاگەیەندراوەدا هاتووە مەرجە دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی لە ٨٠% کەمتر نەبێت ئینجا دەتوانێت
داواکاری پێشکەش بکات بۆ کۆلێجی ئەندازیاری نەوت و کیمیایی.
ڕوونیشکراوەتەوە بۆ
پێشکەشکردن لە بەشەکانی ئەندازیاری لە کۆلێجە تەکنیکییەکان، دەبێت دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی
لە ٨٠% کەمتر نەبێت.
هەروەها ئاماژە بۆ
ئەوەشکراوە بۆ پێكشەشکردن لە بەشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت دەرچوو تێکڕای کۆنمرەی
لە زمانی ئینگلیزیدا لە ٦٤% کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ کوردی و عەرەبیش دەبێت لە ٦٠%
کەمتر نەبێت.
تەواوی ڕێنماییەکان لەم لینکەوە بخوێنەرەوە