ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه 6 تانكه‌ر به‌نزینی خراپ له خاڵی سنوری باشماخ ده‌رچوو، دواتر له‌سنوری ناحیه‌ی شانه‌ده‌ری ده‌ست به‌سه‌ر به‌نزینه‌كه‌دا گیرا.
له نوسراوێکدا رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "6 تانكه‌ر به‌نزینی خراپ له خاڵی سنوری باشماخ ده‌رچوو كه له به‌نزینخانه‌كاندا ڕێگه به‌به‌كارھێنانی نادرێت و زیان به‌فیول په‌مپی ئـۆتۆمبێل ده‌گه‌یه‌نێت".
رێكه‌وت زه‌كی ده‌ڵێت "خۆشبه‌ختانه شه‌وی ڕابردوو تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانی به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاری ورد توانییان له‌سنوری ناحیه‌ی شانه‌ده‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر به‌نزینه‌كه‌دا بگرن كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (سه‌ركه‌وت سابر)ه‌وه ھاورده كراوه‌و ئـێستا تانكه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئـه‌مڕۆ تیمه‌كانی قائـیمقامیه‌ت و نه‌وت و كانزاكان سه‌ردانی تانكه‌ره‌كانیان كرد‌و دوای پشكنین دوباره دڵنیابووینه‌وه كه به‌نزینه‌كه بۆبه‌كار ھێنان ناشێت".